سەردێڕ:

راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق مەرجێکی سەقامگیربوونی بەهای دۆلاری ئاشکراکرد

PM:01:11:15/02/2023

3968 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە جێبەجێکردنی رێنماییەکان لە لایەن بانکە ئەهلییەکانەوە و بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا سەقامگیر دەبێت.


مەزهەر محەمەد راوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد، لەگەڵ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی لەلایەن بانکە ئەهلیەکانەوە لە حەواڵەکردنی دراوی بیانی بە تایبەتی بۆ کەرتی تایبەت ئەوا بازاڕی نەختینەی دراو بەرەو سەقامگیری زیاتر دەڕوات و جیاوازی نێوان بەهای دۆلار و دینار نامێنێت و بە نرخی فەرمی مامەڵە بە دۆلارەوە دەکرێت.

مەزهەر محەمەد وتیشی، ئێستا دەرفەتێک هەیە بۆ سەقامگیربوونی نرخی دۆلار و بانکە ئەهلییەکان بۆ ٨٠ بانک زیادکراون، کە ئەوەش کاریگەری ئەوتۆی دەبێت لەسەر سەقامگیربوونی دراو و بوونی سەکۆی ئەلکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بە شێوەیەکی شەفافانە و لەژێر چاودێریدا یارمەتی سەقامگیربوونی بازاڕی دراو دەدات.

سەرەڕای بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بۆ ١٣٠٠ دینار و فرۆشتنی بەو نرخە لەلایەن بانکی ناوەندی عێڕاقەوە، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا ٢٠ هەزار دینار جیاوازی هەیە لە نرخی فەرمی.













گەلەری