سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:10:36:15/02/2023

38384 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا لە هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار جارێکی دیکە بەرزبووەوە و لە سەروو ١٥٥ هەزارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا لە هەرێمی کوردستان ١٥٥ هەزار و ٥٠٠ دینارە و بەراورد بە رۆژانی رابردوو نرخی دۆلار جارێکی دیکە بەرزبووەتەوە و لە بازاڕەکاندا.

مامەڵەکردنی نرخی دۆلار بەو نرخە لە کاتێکدایە، بە بڕیارێک ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەهای دۆلاری بۆ ١٣٢٠ دینار دابەزاندووە و ماوەی هەفتەیەکە بانکی ناوەندی عێراق بەو نرخە دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و رێژەی خستنەڕووی دۆلاریشی زیادکردووە.

هاوکات پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکیدا باسی لەوەکرد، هەوڵی جدی بۆ نەهێشتنی جیاوازی لە نرخی دۆلار و دینار دەدەن و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا بەردەوامە.

نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار و ٧٥٠ دینار

١٠٠پاوەند بە ١٨٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە

١٠٠دۆلار بە چوار ملیۆن و ٥٧٠ هەزار تمەن

١٠٠دۆلار بە ١٨٨٠ لیرەی تورکی

ک.ک

هـ.ئـ












گەلەری