سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چیرۆکی ئەو دوورگەیەی تێیدا کۆمەڵێک کەروێشک بۆ مەرگ رەوانە کران بەڵام زیادیان کرد

PM:11:39:12/02/2023

6732 جار خوێندراوەتەوە

دوورگەیەک لە ژاپۆن کە پێشتر شوێنی بەرهەمهێنانی گازی ژەهراوی بووە و کۆمەڵێک کەروێشک بۆ تاقیکردنەوەی گازە ژەهراوییەکە برانە دوورگەکە و چاوەڕوانی ئەوە بوون بمرن، بەڵام بە پێچەوانەوە زیادیان کرد و ژمارەیان بووەتە نزیکەی هەزار کەروێشک.


دوورگەی ئۆکونۆشیما لە ژاپۆن، پێشتر لەکاتی جەنگی جیهانیی دووەمدا، دوورگەیەک بووە بۆ جەنگ بەکار هاتووە و کەمپێكی نهێنی تێدا بووە کە تایبەت بووە بەرهەمهێنانی گازی ژەهراوی و بەکارهێنانی لە جەنگدا.

بەڵام لە ئێستادا دوورگەکە بووەتە دوورگەیەکی سەرنجڕاکێش بەهۆی بوونی کەروێشکێکی زۆر تیادا، هەربۆیەوە ناونراوە دوورگەی کەروێشکەکان و رۆژانە ژمارەیەک گەشتیاری زۆر سەردانی دەکات.

ئۆکونۆشیما و مێژووی بوونی بە دوورگەیەکی گەشتیاری دەگەڕێتەوە بۆ دوای کۆتایهاتنی جەنگی جیهانیی دووەم و بردنی ژمارەیەکی کەم لە کەروێشک بۆ تاقیکردنەوەی هەبوونی کاریگەریی نەرێنی بڵاوبوونەوەی ژەهرەکە، بەڵام ئەوەی بەدیکرا ئەوە بوو هیچ کام لەو کەروێشکانەی برابوونە دوورگەکە نەمردوون، بەڵام ئەوەی بووە جێی سەرسوڕمانی بەرپرسانی ناوچەکە دوای ماوەیەک بینرا ژمارەی کەروێشکەکان زیادی کردووە و لە ئێستادا لەو دوورگە بچووکە نزیکەی هەزار کەروێشکی کێویی دەژی.













گەلەری