سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زۆرترین بڕی دۆلاری لەماوەی چوار مانگی رابردوودا خستە بازاڕەوە

PM:07:55:12/02/2023

2600 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلاری بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردەوە و زیاتر لە ٣٠٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە لەماوەی چوار مانگی رابردوودا یەکەمجارە ئەو بڕە بخاتە بازاڕەوە.


بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ٢٥٧ ملیۆن دۆلار بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە بە بانکەکان و هەناردەی دەرەوە کراوە، بڕی ٤٧ ملیۆن دۆلاریش بە شێوەی کاش خراوەتە بازاڕەوە.

لە دوای دروستبوونی قەیرانی ناجێگیریی نرخی دراوەوە لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە، یەکەمین جارە بانکی ناوەندیی عێراق ئەو بڕە زۆرەی دۆلار بخاتە بازاڕەوە، هەر دوای ئەوەش، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی عێراقدا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ناجێگیرە و لە ١٤٧ هەزار دینارەوە بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار، گەیشتبووە ١٧٤ هەزار دینار، دواتر بانکی ناوەندی بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی نرخی دۆلار بۆ ١٣٢ هەزار دینار بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش بڕیارەکەی پەسەند کرد.













گەلەری