سەردێڕ:

دوای بومەلەرزەکە؛ بەڵێندەرێکی دروستکردنی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی تورکیا دەستگیرکرا

PM:02:59:11/02/2023

4268 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی تورکیا رایگەیاند، بەڵێندەرێکی دروستکردنی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونیان، کە دوای بومەلەرزەکە رووخاوە و زیانی گیانی زۆری لێکەوتووەتەوە؛ دەستگیرکرد، کە ویستوویەتی لە فرۆکەخانی ئەستەنبووڵەوە هەڵبێت.


بەگوێرەی هەواڵی میدیاکان، پۆلیسی تورکیا بەرپرسی دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی (رێنیسانس ریزیدنس)ی لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ دەستگیرکرد، کە لە ئەنجامی بومەلەرزەکەوە لە پارێزگای هاتای تورکیا بە تەواوی داڕماوە.

بەڵێندەرەکە ناوی محەمەد یەشار بووە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا بڕێک پارەی زۆری پێبووە و لە ئێستاشدا دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوای روودانی بومەلەرزە بەهێزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان و بەشێکی تورکیا و سوریا، دەستکراوە بە لێكۆڵینەوە لەگەڵ بەشێکی زۆری ئەو بەڵێندەرانەی کە یەکەی نیشتەجێبونیان دروستکردووە و بەهۆی بوومەلەرزەوە داڕماون.

لە رۆژی ٦ی ئەم مانگەدا دوو بومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی ٧.٨ پلە و ٧.٥ پلە سنوری نێوان تورکیا و سوریای و چەند ناوچەیەکی رۆژئاوا و باکوری کوردستانی هەژاند و لە هەرێمی کوردستانیشدا هەستی پێکرا، سەرەڕای چەندین پاشەلەرزەی دیکە کە لەدوای بومەلەرزەی یەکەمەوە روویانداوە و بەشێکیان لە سەرووی ٤ پلە و ٥ پکەی رێختەرەوە بوون. بەهۆی بومەلەرزەکەوە تاوەکو ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدانەکان گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٤ هەزار کەس و زیاتر لە ٨٢ هەزار کەسیش برینداربوون، هەوڵەکانیش بۆ رزگارکردنی ئەوانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکادا بە زیندووی ماونەتەوە یان تەرمی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەردەوامە.

هاتاي!.. السلطات التركية تعتقل مسؤول هاتاي!.. السلطات التركية تعتقل مسؤول هاتاي!.. السلطات التركية تعتقل مسؤول












گەلەری