سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی رزگارکردنی چەند منداڵێکی لە ژێر دارو پەردووی باڵەخانە رووخاوەکان لە تورکیا و سوریا

AM:10:39:10/02/2023

3644 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕکۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە تیمەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سوریا چەند منداڵێکیان لە تەمەن جیاوازەکان لە ژێر دار و پەردووی باڵەخانە رووخاوەکانی دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی ئەو دوو وڵاتە رزگارکردووە کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٧٠ بۆ ٨٠ کاتژمێر لە ژێر داروپەردووەکاندا مابوونەوە.


تیمی فریاگوزاری لە تورکیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ساتی رزگارکردنی منداڵێک دەردەکەوێت لە ویلایەتی هاتای کە بۆماوەی ٨٧ کاتژمێر لە ژێر داروپەردووی پاشماوەی باڵەخانە ڕووخاوەکان مابووەوە.

لە گرتەیەکی دیکەی ڤیدیۆییدا رزگارکردنی منداڵێکی شیرەخۆرە دەردەکەوێت کە لە ویلایەتی ئەدییمان بۆ ماوەی ٨٢ کاتژمێر لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا مابووەوە.

لە گرتەیەکی دیکەی ڤیدیۆییدا لە ویلایەتی هاتای دەردەکەوێت تیمەکانی فریاگوزاری منداڵێکی دیکەی شرەخۆرە رزگاردەکەن کە بۆماوەی ٧٢ کاتژمێر لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان گیریخواردبوو.

دوێنێش، تیمەکانی فریاگوزاری گرتەیەکی دیکەی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە تیایدا رزگارکردنی منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان دەردەکەوێت کە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لە ژێر داروپەردووی روخاوی باڵەخانەکان مابووەوە.

لەلایەن خۆیەوە، بەرگری شارستانی سوریا دوێنێ پێنجشەممە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا دەردەکەوێت تیمەکانی فریاگوزاری دوو مانداڵ رزگار دەکەن. بەرگری شارستانی سوریا دەڵێت، منداڵەکان لە شاری جوندیریس لە باکوری حەلەبن و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ژیر داروپەردووی روخاوی باڵەخانەکان گیریانخواردبوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممەی رابردوو، لە باکور و رۆژئاوای کورستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی تورکیا و سوریا بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٨ پلە بە پێوەری رێختەر ئەو ناوچانەی هەژاند و بەهۆیەوە نزیکەی ٢٠ هەزا کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٧٠ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.













گەلەری