سەردێڕ:

دانە غاز: ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە هەرێم گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی

PM:02:38:09/02/2023

1492 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستاندا ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە و توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێمدا زیادبکەن.


کۆمپانیای دانە غاز ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا هەرێم رۆژانە زیاتر لە ١٥٢ ملیۆن مەتر سێجا غاز بەرهەم دەهێنێت. کە گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی رابردوو توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرزبکەنەوە، کە ئێستا دەگاتە زیاتر لە ١٥٢ ملیۆن مەتر سێجا غاز.

دەشڵێت، بڕیارە کێڵگەی غازی کۆرمۆر پەرەی پێبدرێت و ٥ بیری تازەی تیادا هەڵبکەندرێت، کە ئەوەش داهاتی کۆمپانیاکە زیاتر دەکات.

هاوکات، کۆمپانیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتی ساڵی ٢٠٢٢یان ١٩٦ ملیۆن دۆلار بووە، کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ بە ڕێژەی ٪٥٣ زیادیکردووە.













گەلەری