سەردێڕ:

دانە غاز: لە ٢٠٢٢دا پارەی نەختینەی وەرگیراو لە هەرێمی کوردستان ٦٤ ملیۆن دۆلار بووە

PM:12:41:08/02/2023

1316 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا پارەی نەختینەی وەرگیراو لە هەرێمی کوردستان ٦٤ ملیۆن دۆلار بووە. دەشڵێت، "بەهۆی دواکەوتنی پێدانی پارەوە شایستە داراییەکانی سەر هەرێم زیاتر بوون."


ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی دواکەوتنی هەرێمەوە لە پێدانی شایستە داراییەکانیان لەکاتی خۆیدا داهاتیان لە هەرێم زیاتر بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٣١١ ملیۆن دۆلاریان قازانجکردووە کە ٦٤ ملیۆن دۆلاری لە هەرێمی کوردستان بووە و یەک ملیۆن دۆلاریشی لە میسر بووە.

باسی لەوەشکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا کۆمپانیاکە زیانی نەکردووە و توانیویەتی ئاستی قازانجی خۆی بەرز بکاتەوە، بەڵام هەرێم دواکەوتووە لە پێدانی شایستە داراییەکان و وڵاتی میسریش بەهۆی قورسی ناردنەدەرەوەی دۆلار لەو وڵاتە لە پێدانی شایستە داراییەکان دواکەوتووە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، کۆمپانیای دانەغاز لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا رایگەیاند، لەو ساڵەدا ١٨١ ملیۆن دۆلار قازانجیان کردووە.













گەلەری