دوای بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بۆ ١٣٠ هەزار، لەم ساتەدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی دراودا بە ١٤٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار دابەزی و نرخی ١٠٠ دۆلار دابەزیوە بۆ ١٤٩ هەزار دینار، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٢ هەزار دینار بوو.
دوای ئەوەی دوێنێ
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشنیازی بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بۆ هەزار و
٣٠٠ دۆلار پەسەندکرد نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و گەڕایەوە دۆخی جارانی.
هاوکات بە پێی بڕیاری
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٠ هەزار دینار
دەخاتە بازاڕەوە.
هەر ئەمڕۆ شاندێکی
حکومەتی عێراق لە واشنتۆن لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە
ناردنی دۆلار بۆ عێراق کۆدەبنەوە.