سەردێڕ:

پاش دابەزینی نرخی دۆلار؛ نرخی زێڕیش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:11:04:07/02/2023

4436 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا لە هەرێم نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەراورد بە دوێنێ نزیکی شەش هەزار دینار نزمبووەوە بەرامبەر ١٠٠ دۆلار، نرخی زێڕیش هاوتای نرخی دۆلار دابەزی.


بەهۆی ئەوەی مامەڵەی جیهانی نرخی زێڕ بە دۆلارە، گۆڕانی ئەو نرخە کاریگەریی لەسەر بەرز و نزمی نرخی زێڕ دروستدەکات. بۆ ئەمڕۆش نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٧٥ دۆلارە.

هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٠ هەزار و ٢٩٩ دۆلار و یەک گرام بە ٦٠ دۆلار و دوو سەنتە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٨٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە ٤٤٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٤٢٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٦٥ هەزار دینارە
هـ.ئـ













گەلەری