سەردێڕ:

لە وڵاتی سەنگافوورە بە هۆی غەشکردنەوە بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بووەتە داواکراوی نێودەوڵەتی

PM:09:06:04/02/2023

2664 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی غەشکردنی چەند قوتابیەکەوە لە وڵاتی سەنگافوورە و ئاسانکاریی بۆیان، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بووەتە داواکراوی نێودەوڵەتی و پۆلیسی ئینتەرپووڵ بەدوایدا دەگەڕێن.


میدیاکانی وڵاتی سەنگافورە بڵاویانکردوە، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە یارمەتی چەند خوێندکارێکی داوە بۆ ئەوەی لە تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوتوو ببن لە ڕێگەی بەستنی هیدفۆن و چەند ئامێریکی ترەوە، بۆ ئەوەش بڕی زیاتر لە شەش هەزار دۆلاری لەو خوێندکارانە وەرگرتووە.

باسیان لەوەش کردوە، کاتێک ئاشکرا دەبێت و لەلایەن دادگای وڵاتی سەنگافورەوە داوادەکرێت، بەڵام خۆی بەدەستەوە نادات و لە وڵات هەڵدێت، ناچار پۆلیسی ئینتەرپوڵیان لێی ئاگادار کردەوە تا بە زووترین کات رادەستی وڵاتی سەنگافوورەی بکەنەوە.

ئێستاش بەڕێوەبەرەکە خۆی شاردوەتەوە و پۆلیسی نێودەوڵەتیش سۆراغی دەکەن.













گەلەری