سەردێڕ:

وێنە.. باڵۆنێکی چین سەردانێکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بۆ پەکین دواخست

AM:10:31:04/02/2023

3116 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئاشکرابوونی باڵۆنێکی سیخوڕی و هەواڵگری چینی لەئاسمانی ئەمریکادا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ چین دواخست. و پنتاگۆنیش دەڵێت، باڵۆنەکە تایبەتە بەکاری هەواڵگری و سیخوڕی.


ئاژانسی هەواڵی "ئەی بی سی" ئەمریکی لە زاری یەکێک لە بەرپرسانی ئەمریکاوە رایگەیاندووە، بەهۆی گرژی و بەردەوامی تەنگژەکانی نێوانیان و دوای ئاشکراکردنی باڵۆنێکی هەواڵگری چین لە ئاسمانی ئەمریکادا، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڕیاریدا گەشتەکەی بۆ پەکین دوابخات، کە لەماوەی هەفتەی رابردوودا بڕیاریدابوو سەردانی چین بکات.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەشکردووە، بلینکن نایەوێت گەشتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە هەروەها ناشیەوێت لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی چیندا باسی باڵۆنەکە بکات.

بەرپرسە ئەمریکییەکە باسی لەوەشکردووە، هاتنەناوەوەی باڵۆنە چینییەکە بۆ ئاسمانی ئەمریکا بەزاندنی سنوورو وسەروەری واشنتۆنە و ئەمەش قبوڵ ناکرێت، وتیشی، سەردانەکەی بلینکن دوای ئاشکراکردنی باڵۆنەکە بۆ چین گونجاو نییە.

جەختی لەوەشکردەوە، واشنتۆن بڕوای وایە رێگای دیبلۆماسی تاکە چارەسەری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چینە.

لایخۆیەوە حکومەتی چین سەبارەت بە باڵۆنەکەی کە چووەتە ئاسمانی ئەمریکا داوای لێبوردنی لەواشنتۆن کرد و رایگەیاند، باڵۆنەکەیان لە بواری ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە بواری کەشوهەوادا بەکاردەهێنرێت و چوونەناو ئاسمانی ئەمریکا بەمەبەست نەبووە و دوورە لەوەی کە پنتاگۆن دەڵێت، باڵۆنەکە تایبەتە بەکاری هەواڵگری و سیخوڕی.
هـ.حـ
هـ.ئـ
البنتاغون: بالون تجسس صيني يحلق فوق أميركا

بالون صيني فوق أميركا.. لهاذا لم يسقطه البنتاغون












گەلەری