سەردێڕ:

ئایا لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا نرخی دۆلار چی لێدێت؟

PM:11:30:03/02/2023

37328 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی رێککەوتنەکانی نێوان گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندی عێراقەوە چاوەڕێ دەکرێت نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت.


پاش کۆبوونەوەی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندی و رێککەوتنیان لە نواندنی نەرمی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار نرخی دۆلار بەشیوەیەکی بەرچاو دابەزی، جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی دۆلار زیاتر نزم ببێتەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر وەک لە راگەیاندراوەکەی بانکی ناوەندیدا هاتووە ئەمریکا نەرمی بنوێنێت لە رێکارەکانی بەرامبەر بانکی ناوەندی بانکەکە دەتوانێت رۆژانە بڕێکی زۆرتر دۆلار بخاتە بازاڕەوە و نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی رابردوودا بەشێکی ناجێگیری نرخی دۆلار پەیوەندی بە بڕی خستنەبازاڕی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە نەبووە و پەیوەندی بە متمانەی خەڵکەوە هەبووە بە بانکی ناوندی و لەگەڵ بیستنی هەواڵی رێککەوتنی بانکی ناوەندی و گەنجینەی ئەمریکاش خەڵک دەستیان کردووەتەوە بە مامەڵەکردن بە دراوەکانیان کە ئەمەش هۆکارێکی دیکەی دابەزینی دۆلارە.

ئەمڕۆ هەینی عەلی موحسین ئیسماعیل پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و براین نێڵسن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە تورکیا کۆبوونەوە و نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا و سەقامگیری نرخی دۆلار لەعێراقدا کراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سەرجەم میکانیزمەکانی جێگیرکردنی نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی بەهای دینار کراوە و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا جەختی لە هاوکاری وڵاتەکەی بۆ عێراق کردووەتەوە بۆ جێگیری بارودۆخی ئابووری ئەو وڵاتە.

هاوکات، لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە ئامادەیە لە کاتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندەژکەی عێڕاق ئـ.کـ













گەلەری