سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم

PM:05:00:03/02/2023

104188 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٧٢ هەزار مامەڵەی پێوەکرا و وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی ١٠٠ دۆلار نەگەیشتووەتە ١٨٠ هەزار و جێگیرە.


جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەکاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٧٢ هەزار مامەڵەی پێوەکراوە و نرخەکەی نەگەیشتووەتە ١٨٠ هەزار.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هاوڵاتیان لە شاری بەغدا خۆپیشاندانیان کرد و داوای دابەزینی نرخی دۆلاریان کرد.

ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق ناجێگیرە و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد پارەکانیان نەگۆڕنەوە و بەڵێنی جێگیربوونی نرخی دۆلاری دا بە هاوڵاتیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ بانکی ناوەندی ئەمریکا رێکارەکانی ناردنی دۆلاری بۆ عێراق توند کردووتەوە و داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە بەقاچاخبردنی دۆلار بوەستێنن، بڕیاریشە رۆژی ٧ـی ئەم مانگە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق  سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە و باس لە کێشەی ناجێگیری نرخی دۆلار بکەن.


 













گەلەری