AM:09:29:02/02/2023
2776 جار خوێندراوەتەوە
بۆ دەربڕینى ناڕەزایی لە دژى بەرزبوونەوەى رێژەى هەڵاوسان، نزیکەی نیو ملیۆن مامۆستا و فەرمانبەرى کەرتی گشتی و شۆفێران لە بەریتانیا گردبوونەوە و داواى زیادکردنى موچەکانیان لە حکومەت دەکەن.
بەهۆی ئەو هەڵاوسانە ئابورییەی بەریتانیای گرتووەتەوە، ماوەی چەند هەفتەیەکە کەرتی تەندروستی و گواستنەوە و کارمەندانی ژمارەیەکى زۆر لە کۆمپانیاکان، بەردەوامن لە مانگرتن و خۆپیشاندان و داوای زیادکردنی موچەکانیان دەکەن، ئەوەش بووەتە هۆی پەکخستنی زۆرینەی کەرتە خزمەتگوزارییەکان.
هاوکات دوێنێ گەورەترین
گردبوونەوە لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردووى ئەو وڵاتەدا رێکخرا و تیایدا نزیکەى نیو ملیۆن
کەس لە فەرمانبەران و مامۆستایان و شۆفێرانى گواستنەوەى گشتى داوای زیادکردنی موچەکانیان
کرد.
لای خۆیەوە، ڕیشی
سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، کار دەکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی
مانگرتنەکە لەسەر ژیانی خەڵک و باوەڕیشیان وایە گفتوگۆ و دانوستان رێگا راستەکەیە،
نەک پەکخستنی ژیانی خەڵک.