سەردێڕ:

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

AM:10:32:01/02/2023

46856 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٦٨ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمرۆش لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا نرخی دۆلار لە بەرزیدا مایەوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ ١٥٠ دینار بەرزبووەوە.

سەرەڕای لێدوانە بەردەوامەکانی بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراق لەبارەی هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، هێشتا نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٨١ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەند بە ٢٠٤ هەزار دینارە

١٠٠ دۆلار بە چوار ملیۆن و ٣٩٠ هەزار تمەنە

١٠٠ دۆلار بە ١٨٦٠ لیرەی تورکییە













گەلەری