AM:09:37:01/02/2023
2688 جار خوێندراوەتەوە
لە نوێترین پێشکەوتنیدا کۆمپانیای ماکدۆناڵدز خواردنگەیەک دەکاتەوە لە ئەمریکا کە هەموو کارمەندەکانی ڕۆبۆتن، لەکاتی چوونە ژوورەوەی خواردنگەکەدا کارمەندی ڕۆبۆت کاری تێدا دەکات تادەگاتە چێشتخانەی خواردنگەکە.
کۆمپانیای ماکدۆناڵدز کە تایبەتە بە ئامادەکردنی خواردنە خێراکان، بەوە ناسراوە کە هەمیشە نوێگەری دەکات لە کارەکانیدا و پێشکەوتن بە خۆیەوە دەبینێت، لە نوێترین پێشکەوتنیدا خواردنگەیەک دەکاتەوە لە ئەمریکا کە هەموو کارمەندەکانی ڕۆبۆتن و هیچ کارمەندێکی مرۆڤی تێدا نییە.
بەپێی زانیاریی سایتە جیهانیەکان، ئامادەکردن و پیشکەشکردنی هەموو
خواردنەکان لەلایەن ئەو کارمەندە ڕۆبۆتانەوە ئەنجام دەدرێن.