سەردێڕ:

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا؛ نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

AM:10:47:31/01/2023

20712 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە بەرامبەر بە دینار و لە هەولێر بە ١٦٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


لە سلێمانیش بە هەمان شێوە نرخی دۆلار لە بەرزیدا جێگیرە و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦٩هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

سەرەڕای لێدوانە بەردەوامەکانی بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراق لەبارەی هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، هێشتا نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

لەماوەی مانگ و نیوی رابردوودا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو و هەنگاو بە هەنگاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد و ١٠٠ دۆلار لە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینارەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٦٧ هەزار دینار.

هـ.ئـ













گەلەری