سەردێڕ:

لە هێرشێکی چەکداریدا لە مەکسیک هەشت کەس کوژران

PM:06:11:30/01/2023

1500 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی مەکسیک بڵاویانکردووەتەوە، لە هێرشیکی چەکداریدا بۆسەر یانەیەکی شەوانە لە شاری خیریز لە باکوری مەکسیک هەشت کەس کوژراون.


ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی مەکسیک بڵاویانکردووەتەوە، لە هێرشیکی چەکداریدا بۆسەر یانەیەکی شەوانە لە شاری خیریز لە باکوری مەکسیک هەشت کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، چەند چەکدارێک هەڵیان کوتاوەتە سەر یانەشەوانەکە و تەقەیان لە کارمەندانی یانەکە و ئەو کەسانە کردووە لە تێیدا بوون و دواتر هەڵهاتوون. لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە بەردەوامە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ساڵی رابردووشدا بەهۆی کێشەیکانی نێوان دوو گروپی چەداری لە ناوچەیەکی مەکسیک چەندان هاوڵاتی ئاوارەبوون و نەیانتوانی بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.













گەلەری