سەردێڕ:

ئەڵمانیا: پێویستە دانوستان لەگەڵ پوتین بکەین

AM:08:32:30/01/2023

2532 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، دووبارە پەیوەندی تەلەفوونی لەگەڵ سەرۆکی روسیادا ئەنجامدەدات و دەشڵێت، "گرنگە دانوستەنەکان لەگەڵ سەرۆکی روسیادا بەردەوام بێت."


ئولاف شوڵز راوێژکاری ئەڵمانیا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی باسی لەوەکردووە، گرنگ و پێویستە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا بەردەوام بێت و لە ماوەی داهاتوشدا هەوڵدەدات دووبارە پەیوەندی پێوەبکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم جۆرە گفتووگۆیانە سەرەڕای هاوڕانەبوون و جیاوازی دیدەکان، کارێکی باشە و پێوستە بەردەوامی هەبێت و دەشڵێت، "جەنگی ئۆکرانیا بێ مانایە."

باسی لەوەشکرد، لە پرسەکانی رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە و گۆڕینەوەی زیندانییەکان و وەستاندنی جەنگ لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا، روسیا و ئۆکرانیا پابەندییەکی باشیان هەبووە بەڵام پێویستە گفتووگۆکان لەبارەی کۆتایهینان بە جەنگ دەستپێبکاتەوە کە تەنها یەک مەرجی هەیە ئەویش کشانەوەی سوپای روسیایە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیکەی ساڵێکە روسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ئەو وڵاتە هێرشیکردە سەر ئۆکرانیا و تاوەکو ئێستاش جەنگ بەردەوامە.













گەلەری