ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە بەرزی ماوەتەوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ماوەی مانگێکە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە دینار بەرزبووەتەوە و بە جۆرێک لە ١٤٧ هەزار بۆ ١٤٨ هەزار دینارەوە گەیشتووەتە ١٦٣ هەزار و هەندێک جار زیاتریش بۆ ١٠٠ دۆلار.
نرخی دراوەکانی دیکە بەم جۆرەیە:
نرخی ١٠٠ پاوەند ٢٠٠ هەزار دینارە
نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٧٦ هەزار دینارە
نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە هەزار و ٨٦٠ لیرەی تورکییە
نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و ٤٢٠ هەزار تمەنی ئێرانییە