سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی رێگاچارەیەک بۆ بەرزی بەهای دۆلار و دۆخی بازاڕ دەخاتەڕوو

PM:01:47:28/01/2023

6928 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەتی عێراق پێشنیاز دەکات دەوڵەت پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتیان لە دەرەوە هاوردە بکات و بە نرخی فەرمی هەزار و ٤٦٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک؛ بیخاتە بازاڕەوە.


ئەمڕۆ شەممە، مەزهەر ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "پێشنیازێکی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی بەردەوامی بەرزی بەهای دۆلاردا خستووەتەڕوو و داوایکردووە بازرگانی دەرەکی دەوڵەت فراوان بکرێت و ئەو کاڵایانەی پەیوەستن بەژیانی خەڵکەوە بەنرخی فەرمی و جێگیری هەزار و ٤٦٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک بخاتە بازاڕەوە."

مەزهەر ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستتێوەردانی دەوڵەت لە بواری بازرگانی هاوردەکردندا چارەسەرێکی گشتگیری نیشتمانییە بۆ دابینکردنی سەقامگیری نرخ و رێگری لە قۆرغکاری بازرگانی کە ئاماژەی نەرێنی بەرەو سەقامگیری نرخی دیناری عێراقی دەنێرێت".

وتیشی، ئابووری بازرگانی حکومی چارەسەری یەکلاکەرەوە و سەقامگیرییە لە دوو ئاراستەدا کە:

یەکەمیان: دابینکردنی کاڵایەکی سەقامگیر و دڵنیاکردنەوەی کۆگاکانی کاڵا گرنگەکانە، بەتایبەتی کاڵا سەرەکییەکان؛ کە خواست لەسەریان کەمێک لاستیکییە و کاریگەری لەسەر بەکاربردنی رۆژانەی خەڵک دەبێت. هەروەها یارمەتیدەرە بۆ سەقامگیرکردنی پێوەرەکانی نرخی بەکاربەر و ئاستی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان.

دووەمیان: زۆری ئەو کاڵایانە کە لە رێگەی بازرگانی حکومییەوە بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕکردن دابین دەکرێن، ئۆفەرێکی قەرەبووکەرەوەی دراوی بیانییە و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کەلێنی نرخی ئاڵوگۆڕ و کەمکردنەوەی کاریگەریی ئەم جیاوازییانە لە نرخی ئاڵوگۆڕدا؛ لە چاوەڕوانی هەڵئاوسانی داراییدا.

لە هەمانکاتدا، مەزهەر ساڵح جەختی لەوەشکردەوە، دەستوەردانی کاتی دەوڵەت لە ئابووریدا باشترین چارەسەرە تا ئەو کاتەی بازاڕی بازرگانی خۆی لەگەڵ کارەکانی هاوردەکردن لە بازاڕەکانی جیهان و شەفافیەتی داواکارییەکانی لەبەردەم دامەزراوەکانی پابەندبوونی دەرەکیدا دەگونجێنێت.













گەلەری