سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرزبووەوە

AM:10:57:26/01/2023

48576 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٦٢ هەزار و ٢٥٠ دینارە.


ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٦٢ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا و نرخەکەی بەراورد بە کاتی کردنەوەی دوێنێ ٢٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٦ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەند بە ٢٠٠ هەزار و ٢٥٠ دینارە

١٠٠ دۆلارە بەرامبەر چوار ملیۆن و ١٩٠ هەزار تمەنە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر هەزار و ٨٦٠ لیرەی تورکییە

ماوەی زیاتر لە مانگێکە نرخی دۆلار لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا ناجێگیرە و بەردەوام دەگۆڕێت و لە هەفتەکانی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بە جۆرێک نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٦٧ هەزار.

هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش لە ناوخۆی عێراقدا دەگەڕێتەوە بۆ کەمی خستنەبازاڕی ئەو دراوە و زۆری خواستی خەڵک لەسەری.

بۆ ئەمرۆش، بانکی ناوەندی عێراق ٦١ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و لەو بڕەش ٣٤ ملیۆنی بە شێوەی حەواڵە دەدرێتە بانکەکان و تەنها ٢٧ ملیۆن دۆلار بە شێوەی کاش دەچێتە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم و عێراق.

هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بەردەوامن بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمدا بە جۆرێک، چەند رۆژێک لەمەوبەر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاریدا مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پۆستەکەی لاببرێت و عەلی موحسین عەلاق لە جێگەی، پۆستەکەی بە وەکالەت بەڕێوەببات.













گەلەری