بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٣٤ سەنت دابەزیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٠ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش
لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پلەس لە ساڵی رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی
بەرهەمهێنانی بەرمیلە نەوتی رۆژانەیدا و ئەم بڕیارەشی لە پێناو پاراستنی نرخی نەوت
و مانەوەی بوو لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ دۆلار.
هاوکات،
سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پلەس رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان
پابەندن پێیەوەلەناویانداکۆماریعێراق.
بەپێی
کۆتا زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی
نەوتی لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار خەمڵاندووە.