سەردێڕ:

ئەمڕۆ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:11:03:25/01/2023

68552 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٢ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی دۆلار بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا بەرزبووەتەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٦٢ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرۆکوەزیرانی عێراق پاریزگاری بانکی ناوەندی گۆڕی و لەگەڵ گۆرانکاری لە پۆستەکەشدا بەهای دۆلار لە ١٦٥ هەزارەوە بۆ ١٦٠ هەزار دینار دابەزی و لە ئێستاشدا مۆڵەت دراوەتە پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و بانکی ناوەندیش بەردەوام باس لەوە دەکات بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاتییە.

نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکان هەرێمی کوردستاندا:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٦ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەند بە ٢٠٠ هەزار و ٢٥٠ دینارە

١٠٠ دۆلار یەکسانە بە چوار ملیۆن و ١٩٠ هەزار تمەن

١٠٠ دۆلار بەرامبەرە هەزار و ٨٦٠ لیرەی تورکی













گەلەری