سەردێڕ:

لەگەڵ داخستنی بازاڕدا؛ نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:05:36:23/01/2023

68980 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ داخستنی بازاڕدا لە هەرێم نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.


دوای دابەزینی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراقدا، کە لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار چوار بۆ پێنج هەزار دینار دابەزی و بەو هۆیەوە نرخی زێڕیش دابەزی.

لە ئێستادا یەک ئۆنسەی زێڕ بە هەزار و ٩٢٠ دۆلارە و یەک کیۆگرام بە ٦١ هەزار و ٧٤٦ دۆلار و یەک گرامیش بە ٦١ دۆلار و حەوت سەنتە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٩٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە ٤٥٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ ٤٣٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٧٠ هەزار دینارە
هـ.ئـ













گەلەری