PM:04:53:23/01/2023
123024 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەهای هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر بە ١٦٠ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخەکەی لە ١٦٥ هەزارەوە بۆ ١٦٠ هەزار و ٢٠٠ دینار دابەزی و بەمەش نزیکەی پێنج هەزار دینار لە نرخەکای دابەزیوە.
دابەزینی بەهای دۆلار لە دوای بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق
هات بە دوورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی و دانانی پارێزگارێکی دیکە.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو لە
بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر دینار بەرزبووەوە و لە ماوەی هەفتەی رابردووشدا
گەیشتە بەرزترین ئاستی، کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦٥ هەزار زیاتر بوو.