سەردێڕ:

پاش بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران؛ نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:03:13:23/01/2023

4420 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق بەشیوەیەکی بەرچاو دابەزی و ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٦٠ هەزار و ٧٥٠ دینار و لە بەغداش بە ١٦١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ دووشەممە پاش بڕیارەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ گۆڕینی پاریزگاری بانکی ناوەندی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق بەشیوەیەکی بەرچاو دابەزی.

هاوکات نرخی دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بە ١٦٠ هەزار و ٧٥٠ دینارە و لە بازاڕەکانی بەغداش ١٦١ هەزارە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پۆستەکەی لابرێت و عەلی موحسین عەلاق لە جێگەی، پۆستەکەی بە وەکالەت بەڕێوەببات.

هاوکات، بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراقیش لەلایەن سوودانییەوە خانەنشین کرا و بیلال حەمدانی راسپارد بۆ بەڕێوەبەردنی بانکەکە لەگەڵ کارەکەی خۆیدا، کە بەڕێوەبەری بانکی پیشەسازی عێراقە و لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە کەرتی بانکی عێراقیدا کاری کردووە.













گەلەری