سەردێڕ:

هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە

PM:12:55:22/01/2023

1888 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بووە لەرۆژێکدا.


بەگویرەی راگەیەندراوێکی ناوەندی وزەی ئەمریکا، سەرجەمی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە هەشت وڵاتی جیاوازەوە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و ٦٧٧ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و قەبارەی هاوردەکانی بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەرێژەی ٣٥٣ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیادی کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، هەفتەی رابردوو هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لەماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا گەیشتووەتە ٢٠١ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە و بەمەش بەراورد بەهەفتەی رابردوو رێژەکە بەرزبووەتەوە و ١٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیادی کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمریکا رۆژانە بەم شێوەیە نەوت لە وڵاتان هاوردەی وڵاتەکەی دەکات:

کەنەدا - ٣ملیۆن و ٧٠٧ هەزار بەرمیل

مەکسیک - ٩٠٩ هەزار بەرمیل

سعودییە - ٤٥٣ هەزار بەرمیل

کۆڵۆمبیا - ٢٤٥ هەزار بەرمیل

نێیجیریا - ٢١١ هەزار بەرمیل

بەرازیل - ١٧٢ هەزار بەرمیل

لیبیا ١٣٢ هەزار بەرمیل

جێگای ئاماژەیە، ئەمریکا هیچ بڕە نەوتێک لە روسیا و ئیکوادۆرەوە هاوردەناکات.













گەلەری