سەردێڕ:

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی توندوتۆڵی ئۆتومبێل عێراق بڕیارێکی دا

PM:06:25:21/01/2023

6308 جار خوێندراوەتەوە

بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵا لە بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق بەمەبەستی کۆتایی پێهێنان و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کۆمپانیای پشکینینی توندوتۆڵی ئۆتومبێل (هەزە) پێکهێنرا.


پاش ئەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا پشکنینەکانی توندوتۆڵی ئۆتومبیل و دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری لە کەرتی تایبەتەوە بکات بە کەرتی گشتی، ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ رایگەیاند، لیژنەیەکی باڵایان بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستی کۆمپانیای جێبەجێکاری مەرجی توندوتۆڵی بهێنن.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کار دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە.

باسی لەوەشکردووە، دوابەدوای ئەم رێنماییە عەبدول ئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆتاییهاتنی گرێبەستی پشکنینی مانەوە و سەلامەتی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاردا دەرکردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لێکۆڵینەوە و گفتووگۆیان لەبارەی لایەنی یاسایی کۆتایهێنان بەم گرێبەستەوە کردووە لەسەر بنەمانی ئەو لێکۆلێنەوانەش لیژنەکەیان بڕیاری کۆتایی دەدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ١٤ـەی ئەم مانگەدا، بە بڕیارێک سەرۆک وەزیرانی عێراق گرێبەستی کۆمپانیاکانی پشکنینی هەزەی ئۆتۆمبێل و دەرههێنانی مۆڵەتی شۆفێری هەڵوەشاندەوە و لەمەودوا هاوڵاتیان دەتوانن لە دامەزراوە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی ناوخۆ مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئەنجام بدەن.













گەلەری