PM:08:14:20/01/2023
1428 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، هۆی جەنگی ئۆکرانیا و بەرزبوونەوەی دۆلار رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتدا بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی زوهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، جیهان بە هۆی جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە و گۆرانکارییە ژینگەییەکان توشی هەڵاوسان بووە و عێراقیش بەشێکە لەو گۆڕانکاریانە.
ئەوەشی خستەڕوو، عێراق بە رێژەی لە ٪٦ بۆ
٪٧ توشی هەڵاوسان بووە و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش لە وڵاتدا کاریگەری لەسەر ئەو هەڵئاوسانە هەبووە.
هاوکات، زوهەیر هینداوی لەبارەی
چارەسەری ئەو هەڵائاوسانەی رووبەڕووی عێراق بووەتەوە باسی لەوەکرد، " گرتنە بەری
رێکارەکانی چارەسەر دەبێتە هۆی سەقامگیری ئابووری و حکومەتیش لە پلانیدایە بۆ پشتگیری
لایەنەکانی پیشەسازی و کشتووکاڵی لە ناوخۆدا بکات."