سەردێڕ:

نرخی دۆلاری ئەمڕۆ چەندە؟

AM:09:50:19/01/2023

45436 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٦٢ هەزار و ٧٥٠ دینار بووە و بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕ، دوو هەزار و ٥٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێم بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٦٢ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوانیوەڕۆی دوێنێ بەهای دۆلاری ئەمریکی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە پارێزگای هەولێر بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتووەتە ١٦٣ هەزار و٧٥٠ دینار

 شارەزایانی بواری دراو، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕێننەوە بۆ کەمی خستنەبازاڕی ئەو دراوە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە.

بەشێکی دیکەش، هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار دەگەڕێننەوە بۆ زۆری خواست لەسەر ئەو دراوە بەهۆی ترسیان لە ناسەقامگیری بەهای دۆلار بەرامبەر دینار.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی فەرمی دۆلار لە عێراقدا ١٤٧ هەزار دینارە، بەڵام لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمدا جیاوازییەکەی بەرچاو لە نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕدا هەیە و بەشێوەیەکی بەردەوام بانکی ناوەندی عێراق و حکومەتی سوودانی لێدوانەکانیان بە ئاڕاستەی دابەزینی نرخی دۆلارن بەڵام، هێشتا دۆلار بەرزە.


 













گەلەری