سەردێڕ:

پارێزگاری بانكی ناوەندی: نرخی ١٠٠ دۆلار دەبێتەوە بە ١٤٧ هەزار دینار

PM:07:38:14/01/2023

3104 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەم مانگە دۆلار بەرامبەر بە دینار دەگەڕێتەوە نرخی پێشووی خۆی و هەر ١٠٠ دۆلارێک دەبێتەوە بە ١٤٧ هەزار دینار.


مستەفا غالیب پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق وتیشی، ڕێككارەكان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوامن و لە کۆتایی ئەم مانگەدا چیتر قەیرانێک نامێنێت بە ناوی قەیرانی دراو.

ئەوەشی خستەڕوو، تا کۆتایی ئەم مانگە دۆلار بەرامبەر بە دینار دەگەڕێتەوە نرخی پێشووی خۆی بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٤٧ هەزار دینار دەبێت و بەهای دینار دووبارە بەرزدەبێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا نرخی دۆلار بۆ سەروو ١٦٠ هەزار دینار بەرزبوەوە لە بازاڕەکانی دراودا.













گەلەری