سەردێڕ:

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووە

PM:01:02:14/01/2023

44368 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی زێر بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە هەزار و ٨٨٠ دۆلارەوە بۆ هەزار و٩٢٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبوەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدە کرێت.

بەپێی ئەو نرخە جیهانییە هەر گرامێک زێڕ بە ٦١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و هەر کیلۆگرامیک زێڕ بە ٦١ هەزار دۆلار و ٧٤١ دۆلارە.

هەر مسقالێک زێڕ لە ٥ گرام زێری پوخت پێکدێت و بەپێ ئەو نرخە یەک مسقاڵ زێڕ دەبێتە ٣٠٥ دۆلار.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٨٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٤٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٥ هەزار دینارە













گەلەری