بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماری رووداو و قوربانییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ـی بڵاوکردەوە.
هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا سێ هەزار و ٧٠٦ رووداوی هاتوچۆ روویداوە و تێیدا ٤٤٥ کەس گیانیانلەدەستداوە و حەوت هەزار و ٢٢٥ کەس لە رووداوەکانی هاتوچۆدا بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، ٤٤٤ رووداوی هاتوچۆ لە ساڵی رابردوو بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە
روویانداوە و بەهۆیەوە ٦٢٣ کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە حەوت هەزار کەس بریندار
بوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوو هەزار و ٩٠٩ رووداوی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان روویداوە
و ٤٣٨یشیان لە جۆری شێلان بووە.
راشیگەیاند، لەمساڵدا بەهۆی سەرپێچییەوە دەست بەسەر ١٤ هەزار و ٦١٤ ئۆتومبێل
و هەزار و ٣٠٥ ماتۆڕسکیلدا گیراوە و رێکاری یاساییان لەگەڵدا گیراوەتەبەر.
باسی لەوەشکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا لە رێگای بەشی داواکانی هاتوچۆی سەر بە
بەڕیوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم ١٥ هەزار و ١١١
شۆفێری سەرپێچیکار دراونەتە دادگا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢١ـدا چوار هەزار و ١٢٠ رووداوی هاتوچۆ لە هەرێم
روویدابوو و بەراورد بە ئەمساڵ ٤١٤ رووداو کەمی کردووە.