سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە

AM:11:07:10/01/2023

53540 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی ماڵپەڕی نرخی زێری جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٧٢ دۆلارە و بەراورد بە پێنج مانگی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە بازاڕەکانی هەرێمیش زیاتر بەرزبووەوە.


هەر بەپێی داتا جیهانییەکان، نرخی گرامێک زێڕ بە ٦٠ دۆلار و ١٨ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٦٠ هەزار و ١٨٤ دۆلارە.

هاوکات، بەهۆی بەرزی نرخی دۆلارەوە لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق وای کردووە، نرخی کانزاکە بە دیناری عێراقی گرانتر ببێت.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم شێوەیەیە
:

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢٤ بە ٤٨١ هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢١ بە ٤٢١ هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢٢ بە ٤٤١ هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٦٢ هەزار دینارە.













گەلەری