سەردێڕ:

یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی ٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

AM:08:10:10/01/2023

732 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تا رادەیەک جێگیرە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٤ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، روسیا بە نرخێکی زۆر کەمتر نەوت بە وڵاتانی ئاسیا دەفرۆشێت، هەندێک کات ٣٥ دۆلار کەمتر لە نرخی بازاڕەکانی جیهان.

لە ئێستادا چین و هیندستان و تورکیا و بەشێک لەوڵاتانی ئاسیا گوێڕایەڵی سزاکانی رۆژئاوا بۆسەر ڕوسیا نابن و نەوت لە مۆسکۆ دەکڕن.

هۆکارێکی تری دابەزینی نرخی نەوت بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانیG7بوو بۆ کڕینی نەوتی ڕوسیا بە لە ٥٪ کەمتر لە بەهاکەی خۆی، هەرچەند تاوەکو ئێستا روسیا ئەو بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا رەتدەکاتەوە.

لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و کەمبوونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ١٤ ساڵ.













گەلەری