سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە

PM:01:45:08/01/2023

44244 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و دواتریش بۆ ١٥٦ هەزار ٣٥٠ بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و دواتریش بۆ ١٥٦ هەزار ٣٥٠ بەرزبووەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی دۆلار ماوەی مانگێکە ناجێگیرە و بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە دیووە، بەڵام لە رۆژی ٢٨ی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو، جۆرێک لە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و چووە ١٥١ هەزار دینار، بەڵام جارێکی دیکە لەدوای ٣ی ئەم مانگەوە دەستی بە بەرزبوونەوە کردەوە.

دوای بەرزبوونەوەکەی، دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لوتکەی نرخەکەی ١٦٠ هەزار دینار بوو بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار، هەرچەندە بەشێک لە شارەزایانی دراو باسیان لەوە دەکرد پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتریش دەکەن.

بانکی ناوەندی عێراق و حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی بەردەوام لێدوانەکانیان بەو ئاڕاستەیەی کە کۆنترۆڵی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بکەن کە کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر هاوڵاتیان و نرخەکەی بگێڕنەوە بۆ نرخی فەرمی خۆی کە ١٤٧ هەزار دینارە، بەڵام تا ئێستا بەو ئامانجە نەگەشتوون.

شارەزایانی دراو باس لەوەش دەکەن، سەرەڕای بەرزی یەدەگی دۆلاری عێراق کە بە گوێرەی دواین لێدوانی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ٩٩ ملیاری تێپەڕکردووە و بەم نزیکانە ١٠٠ ملیاریش تێپەڕ دەکات، بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە و سەربەخۆنەبوونی دارایی عێراقەوە، نرخی دراوی عێراق لە دەرەوەی وڵاتەوە یاری پێ دەکرێت.













گەلەری

‌بەپەلە