بە گوێرەی ماڵپەڕی نرخی زێری جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٨٦٦ دۆلارە و بەراورد بە پێنج مانگی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوەتەوە.
هەر بەپێی داتا جیهانییەکان، نرخی گرامێک زێڕ بە ٦٠ دۆلارە و یەک کیلۆگرامیش بە ٦٠ هەزار دۆلارە.
لە ١٥ی مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە
زێڕ دەستی بە دابەزینی بەرچاوکرد و نرخی ئۆنسەی زێر تاوەکو هەزار و ٦١١ دۆلار دابەزی.
لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی
رابردووەوە نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەیەکی گشتیدا بووە، چونکە گێژاوی بازاڕ و بەرزبوونەوەی
چاوەڕوانییەکانی پاشەکشە و کڕینی زیاتری زێڕ لە بانکە ناوەندییەکان پاڵپشتی خواستەکانیان
کردووە.
چەندین شیکەرەوەی ئابووری پێشبینی ئەوە
دەکەن لە ساڵی ٢٠٢٣ نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، زیاتر لە تۆماری مێژوویی
ئەو کانزایە.
هاوکات، بەهۆی بەرزی نرخی دۆلارەوە لە
بازاڕەکانی هەرێم و عێراق وای کردووە، نرخی کانزاکە بە دیناری عێراقی گرانتر ببێت.
نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم شێوەیەیە:
یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢٤ بە ٤٦٦ هەزار
دینارە
یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢١ بە ٤١٠ هەزار
دینارە
یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢٢ بە ٤٢٥ هەزار
دینارە
یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار
دینارە