سەردێڕ:

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا چەندە؟

AM:08:13:07/01/2023

1656 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی سێ دۆلار دابەزیوە.


ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٣ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا چین و هیندستان و تورکیا و بەشێک لەوڵاتانی ئاسیا گوێڕایەڵی سزاکانی رۆژئاوا بۆسەر ڕوسیا نابن و نەوت لە مۆسکۆ دەکڕن.

روسیا بە نرخێکی زۆر کەمتر نەوت بە وڵاتانی ئاسیا دەفرۆشێت، هەندێک کات ٣٥ دۆلار کەمتر لە نرخی بازاڕەکانی جیهان.

هۆکارێکی تری دابەزینی نرخی نەوت بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانیG7بوو بۆ کڕینی نەوتی ڕوسیا بە لە ٥٪ کەمتر لە بەهاکەی خۆی، هەرچەند تاوەکو ئێستا روسیا ئەو بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا رەتدەکاتەوە.

لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و کەمبوونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ١٤ ساڵ.

پێشتر پێشبینییەکان وابوون کە لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.














گەلەری