سەردێڕ:

بازاڕەکانی دۆلار بە چەند داخران؟

PM:05:05:05/01/2023

62176 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا لە هەرێمی کوردستان، نرخی دۆلار لە بەرزیدا مایەوە و لە سلێمانی و هەولێر نرخی ١٠٠ دۆلار بوو بە ١٥٥ هەزار و ٨٥٠ دینار، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بازاڕ بە ١٥٦ هەزار دینار کرایەوە.


لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار لە خوار ١٥٣ هەزار دینارەوە بوو، بەڵام دواتر جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کرد و تا ١٥٦ هەزار بەرزبووەوە و لە ئێستادا ماوەی دوو رۆژە لەو نرخەدا جێگیر بووە.

بانکی ناوەندنی و حکومەتەکەی سوودانی بەردەوام لێدوانەکانیان بە ئاڕاستەی دابەزینی نرخی دۆلارە بەڵام بە پێچەوانەوە نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دۆلاری عێراق ٩٩ ملیاری تێپەڕکردووە و لەماوەیەکی کەمی داهاتوشدا ١٠٠ ملیار تۆمار دەکات.

هاوکات، کاتێک پارەی یەدەگی نەختینەی دۆلار لە عێراق نیوەی بڕی ئێستا بوو کە نزیکی ٥٠ ملیار دۆلار بوو، نرخی دۆلار ١٢٠٠ دینار بوو، ئێستا نەختینەی یەدەگ ٨٥ ملیار دۆلارە و بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشکردووە تا کۆتایی ئەمساڵ ٩٠ ملیار دۆلار تێپەڕ دەکات کە بە نزیکەیی دوو ئەوەندەیە.

بەڵام لە بەرامبەردا، نرخی دیناری عێراقی زۆر دابەزیوە کە ئەمەش پێچەوانەی هەموو یاسایەکی ئابورییە کە دەبێت، لە کاتی بەرزبوونەوەی یەدەگیی نەختینەییدا نرخی دراوی وڵاتەکە بەرزببێتەوەلە کاتێکدا نرخی فەرمی دۆلار ١٤٦ هەزار دینارە.

ل.ل













گەلەری