سەردێڕ:

نرخی زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:12:50:04/01/2023

32608 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی ماڵپەڕی نرخی زێری جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٨٦٠ دۆلارە و بەراورد بە رۆژانی ربردوو نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.


نرخی یەک ئۆنسە زێر هەزار و ٨٦٠ دۆلارە و نرخی گرامێک ٥٩ دۆلار و ٨٢ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٩ هەزار و ٨٢٠ دۆلارە و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخی ئۆنسەیەک زێر ٢٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەیەکی گشتیدا بووە، چونکە گێژاوی بازاڕ و بەرزبوونەوەی چاوەڕوانییەکانی پاشەکشە و کڕینی زیاتری زێڕ لە بانکە ناوەندییەکان پاڵپشتی خواستەکانیان کردووە.

چەندین شیکەرەوەی ئابووری پێشبینی ئەوە دەکەن لە ساڵی ٢٠٢٣ نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، زیاتر لە تۆماری مێژوویی ئەو کانزایە.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢٤ بە ٤٦٣ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢١ بە ٤٠٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٤٧ هەزار دینارە













گەلەری