سەردێڕ:

نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:09:54:04/01/2023

52128 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٥٥ هەزار و ٧٠٠ دینار بووە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو هەزار و ٩٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی سلێمانی بەرامبەر ١٥٥ هەزار و ٧٠٠ دینارە، هاوکات لە پارێزگای هەولێر ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٥ هەزار و ٨٠٠ دینارە.

بەهای تمەنی ئێرانی بەراورد بە رۆژی رابردوو دابەزیوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر چوار ملیۆن و ٧٠ هەزار تمەنی ئێرانییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەم زووانە دۆلاری زیاتر دەخرێتە بازاڕەوە و بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی سەقامگیری خۆی.

نرخی دراوە جیهانییەکانی دیکە بەم شێوەیەیە:

١٠٠ پاوەند بە ١٨٧ هەزار دینارە

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٤ هەزار و ٢٥٠ دینارە














گەلەری