سەردێڕ:

لیستی دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ راگەیەندرا

AM:11:12:03/01/2023

21152 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی موچەی مانگی ١٢ راگەیاند و بەپێی لیستەکە، لە سبەینێ چوارشەممە، ٤ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و لە ماوەی ٢٠ رۆژدا موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ ٣ی کانوونی یەکەم وەزارەتی دارایی لیستی موچەی راگەیاندووە. لە ئێستادا هاوڵاتیانی هەرێم لە مانگی کانوونی دووەمدان، بەڵام لە ٤ی ئەم مانگەدا دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی رابردوویان دەکرێت.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزارەتی دارایی داهاتی پێویستی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی بەر لە ساڵی نوێ موچەی مانگی ١٢ دابەشبکات، تەنها رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی پێویستە. بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دابەشکردنی موچەی دواخست.

١٣ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ مانگەکانی ١١ و ١٢ی ٢٠٢٢ رەوانەی هەرێم بکات و ئەوەی خستەڕوو، بۆ هەر مانگێک بڕی ٢٠٠ ملیار دینار لە شایستە داراییەکانی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

هـ.ئـ
No description available.

 













گەلەری