سەردێڕ:

کۆمەڵەی کرێنشینان: بەهۆی باج و زەریبەی حکومەتەوە؛ کرێی خانوو بەرزبووەتەوە

PM:12:35:29/12/2022

1784 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی کرێنشینانی سلێمانی رایگەیاند، شارەوانی سلێمانی نەیتوانیەوە زەوی بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینن دابین بکات بەو هۆیەش وەبەرهێنەرەکان ناتوانن کار لەسەر ئەو زەویە بکات.


بەرهەم سەردار سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی باج و زەریبەی حکومەت لەسەر بە کرێدانی خانوو نرخی کرێی خانوو بەرزبووەتەوە و بەهۆی زۆربوونی ئاوارەی بیانییەوە کرێنشینان خانویان دەستناکەوێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر خاوەن خانوویەک بیەوێت خانووەکەی بە کرێ بدات دەبێت زەریبە و باجێکی زۆر بدات و خاوەن خانوو بە ناچاری نرخی کرێی خانووەکەی زیاد دەکات یانیش خانووەکەی بەکرێ نادات.

ئەوەشی خستەڕوو، هەبوونی ئاوارەیەکی زۆر لە هەرێم هۆکارێکی دیکەیە بۆ کەمی خانو و گرانبوونی کرێی خانو بەجۆریک پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی سلێمانی لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق نوسینگەی فرۆشتنیان هەیە و زۆرینەی یەکەکانیان بە هاوڵاتی عەرەب دەفرۆشن.

راشیگەیاند، پرۆژەکانی سیتەک و زرگوێز لە ٢٠١١ تەواو بووە، بەڵام حکومەت پارەی خزمەتگوزارییان نادات و بۆیە دابەشناکرێن و حکومەت واژۆ ناکات و دەیەوێت پرۆژرکەی سلێمانی تاوەکو تەواوبوونی پرۆژەکانی هەولێر و دهۆک تەواو دەبن دابەشنەکرێت.

باسی لەوەشکرد، دوای سەری ساڵ فۆرمێکی ئۆنلاین تایبەت بە شوقەکانی زرگوێز و سیتەک بڵاو دەکرێتەوەو کرێنشینان دەتوانن فۆرمەکە پرکەنەوە تاوەکو شوقەکانی یەکە نیشتەجێبوونەکە دابەشبکرێت بەسەریاندا.













گەلەری