هاوکات، لەبارەی دەنگۆی هاتنی سوپای
عێراق بۆ سەر سنورەکانی هەرێم بە درێژایی سنوری تورکیا و ئێران، وتە بێژی ناوچەی
یەکی پاسەوانی سنور ئاشکرای کرد، دەنگۆی هاتنی هێزی عێراق بۆسەر
سنورەکانی هەرێم دوورە لە راستییەوە و هێزی عێراقی نایەتە سنورەکانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی تەمموزی رابردووەوە هێزی سەربازی لە ناوچە
سنورییەکانی هەرێم جێگیرکراون و لە ئێستادا یەکەی هێزی پاسەوانی سنوری یەک لە سێ لیوا
پێکهاتووە و پارێزگاری لە سنوری هەرێم دەکەن و سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن.
کاروان خۆشناو ئەوەشی
خستەڕوو، وەزارەتی بەرگری عێراق نوسراوی فەرمی بڵاوکردووەتەوە بۆ دروستکردنی لیوای
نوێ بۆ پاسەوانی سنور و هەموو خەڵکی هەرێم و عێراق دەتوانن داوکاری وەرگرتن پێشکەش
بکەن.
وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنور رایگەیاند،
کار بۆ دروستکردنی لیەوانی نوێی پاسەوانی سوور دەکرێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە
و ئەمشەو کاتژمێر نۆ لینکی پێشکەشکردنی داواکاری بڵاودەکرێتەوە و دەنگۆی هاتنی هێزی
عێراق بۆسەر سنوورەکانی هەرێم دوورە لە راستییەوە لەلایەکی دیکەوە شارەزای بواری سەربازی
دەڵێت، "ئەگەر نیەت پاکی بوونی هەبێت هاتنی هێزی عێراقی هەڕەشە و گرفت
دروستناکات."
هاوکات، ئارێز ئەنوەر شارەزای بواری سەربازی
لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەگەر هێزی
سەربازی عێراق بنێردرێت بۆ سنورەکانی هەرێم کێشە و گرفت دروستناکات ئەگەر هاتوو نیەت
پاکی لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق و دروستکردنی لیوای نوێ بۆ پاسەوانی سنور کاتی
زۆری پێدەچیت.
ئاماژەی بەوەشدا، پاراستنی سنوری هەرێم
پێویستی بە یەت پاکی و رێزگرتن لە سەرەوەری و رێککەوتنی نێودەوڵەتی هەیە و لەوە گرنگتریش
پێویستی بە ئامرازی سەربازی پێشکەتوو هەیە و ئەمانە هەمووی لە توانای هێزەکانی پاسەوانی
هەرێمدا نییە.
دەشڵێت، کەمی توانای هەرێم بۆ پاراستنی
سنوری لایەنێکی ئەرێنی نییە چونکە ئەمریکاش چەندین ساڵە توانای پاراستنی سنوری مەکسیکی
نییە.