کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ خزمەتگوزاری هێڵی مۆبایل رایگەیاند، بە هەموو جەرێک دەنگۆی زیادکردنی تێچووی پەیوەندییەکان رەتدەکاتەوە. دەشڵێت، "لەمڕۆوە پابەند دەبن بە کەمکردنەوەی ٢٠٪ی فرۆش".
ئەمڕۆ پێنچشەممە، کۆمپانیای ئاساسێڵ لەبارەی دەنگۆی گرانبوونی نرخی تێچوونی پەیوەندییەکانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەموو ئەو جۆرە دەنگۆیەی سەبارەت بە زیدکردنی تێچوونی پەیوەندییەکانەوە رەتدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئاسیاسێڵ جەختدەکاتەوە لەسەر پەیڕەوکردنی سەرجەم
بڕیارەکانی کۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندن و پەیوەندییەکان وەکو لایەنێکی رێکخەر و
چاودێریکار.
دەشڵێت، ئاسیا سێڵ لەو چوارچێوەیەدا پابەند دەبێت بە کەمکردنەوەی ٢٠٪ی
فرۆشتن لەمڕۆوە کە دەکاتە ١ی ١٢ی ٢٠٢٢.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دا هاتووە، بەبۆنەی بڕیاری
ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی لابردنی باجی فرۆشتن پیرۆزبایی لەگەلی عێراق دەکەن و
رۆڵی لایەنە چاودێرەکان دەنرخێنن.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ عومەر فالح وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێل لە لێدوانێکدا
بە ئێن ئار تی رایگەیاند، لە سبیەنێوە "لە ئەمڕۆوە"بە بڕیاری ئەنجوومەنی
وەزیرانی عێراق ٢٠٪ باجی سەر کارتی پڕکردنەوەی مۆبایل نامێنێت.