ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لەبارەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە قیست رایگەیاند، لە شەریعەتی ئیسلامدا گرێبەست و مامەڵەی سێ لایەنە دروست نییە و کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە قیست دروست نییە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، کڕین و فرۆستنی ئۆتومبێل بە قیست دروست نیە.
لە راگەیەێندراوی ئەنجومەنی
باڵای فەتوادا هاتووە، له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا
گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌ی سێ لایه‌نه دروست نییه، چونكه مامه‌ڵه‌ی شه‌رعی دوو لایەنەیە
کڕیار و فرۆشیار (البائع + المشتری) یان قەرزدر و قەرزوەرگر. هه‌ندێك كۆمپانیا هه‌یه
كه ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشن به قیست، به زیاتر له نرخی كاش كڕیاره‌كه ده‌نێرن بۆ
بانك وه‌كو لایەنی سێیه‌م له مامه‌ڵه‌كه‌دا و بانكیش ئۆتۆمبێلەکەی نه‌كڕیوه و نه‌بووەته
موڵكی، ته‌نها پاره‌ی ئۆتۆمبێلەکە ده‌دات بۆ كڕیاری ئۆتۆمبێل، لێره‌دا به‌و شێوه‌یه
دروست نییه، چونكه وه‌كو ئه‌وه وایه بانك پاره‌ی دابێت به قه‌رز و دوایی بۆ خۆی
به زیاتر وه‌ریبگرێته‌وه و هیچ كاڵایه‌كی له‌م نێوه‌نده‌دا نه‌فرۆشتووه، وێڕای
ئه‌وه‌ی بووه‌ته لایەنی سێیه‌م كه له مامه‌ڵی شه‌رعیدا دروست نییه.
باس لەوەشکراوە، ئه‌گه‌ر
بانك ئۆتۆمبێلەکەی كڕییه‌وه له كۆمپانیا و بووه موڵكی خۆی و به ته‌واوی وەریگرت
و بووە ماڵی و (قبض)ی كرد (حقیقه) یان (حكما) ئه‌و كات دروستە بانك بیفرۆشێته‌وه
به زیاتر و به كاش یاخود به قیست، چونكه له‌و كاته‌دا كاڵای فرۆشتووه نه‌ك
پاره‌ی به قه‌رز دابێت به زیاده و ئه‌م جۆره مامه‌ڵەیه له فیقهی ئیسلامی‌دا پێی
دەوترێت (المرابحة) و مامه‌ڵه‌یه‌كی دروسته.
هەر لەبارەی ئەگەری
دروستبوونی ئەو مامەڵەیە لە راگەیاندراوەکەی لیژنەی فتوادا هاتووە، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كه به مه‌رج دانه‌نرابوو ئه‌گه‌ر زووتر قه‌رزه‌كه‌ی دایه‌وه به
فرۆشیار ئه‌وا بڕێكی لێ‌خۆش ده‌بێت، به‌ڵكو دوای ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌كه فرۆشیاره‌كه
وتی: ئه‌گه‌ر زووتر قه‌رزه‌كه‌م پێبده‌یته‌وه ئه‌وه‌نده بڕه پاره‌یه‌ت لێ خۆش
ده‌بم، ئه‌وا به‌شێك له زانایانی شه‌رع رێگه‌یان پێداوه و ده‌كرێت له‌سه‌ر رای
ئه‌وان له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كاری پێبكرێت وه‌ك: ئیبن عه‌بباس و نه‌خه‌عی و ئیبن
سیرین و زوفه‌ر و ئیبن عابدین - بڕوانه: الدر المختار" (5 / 160)."
لە راگەیاندراوەکەدا هۆکارەکانی
دروستنەبوونی کڕینی ئۆتۆمبێلی بە قیست گەڕاندووەتەوە بۆ:
١- (ئه‌گه‌ری)
تێدایه و گرێبه‌ستیش نابێت له‌سه‌ر ئه‌گه‌رو گریمانە بونیات بنرێت.
٢- ئه‌و بڕه قیسته‌ی كه بانكه‌كه لێی خۆش ده‌بێت
له به‌رامبه‌ر ماوەیەکدایە كه پێشده‌خرێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رزیش له به‌رامبه‌ر
ماوەیەکدا به‌شێكه له‌سوو (ریبا) و حه‌رامه.
٣- ئه‌م مامه‌ڵه‌یه دوو مامه‌ڵەیه له یه‌ك مامه‌ڵه‌دا،
پێغه‌مبه‌ری ئازیزیش (درودی خوای لەسەر بێت) رێگری كردووه له ئه‌نجامدانی دوو
مامه‌ڵه له یه‌ك مامه‌لّه‌دا وه‌ك ئه‌بو هوڕه‌یڕه -خودا لێی ڕازی بێت- له ئازیزمانه‌وه سەلامی خوای لێ بێت ریوایه‌ت
ده‌كات: ((من باع بيعتين في بيعة، فله أوكسهما أو الربا)) رواه أبو داود: 3/274
برقم(3461).