سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی شێوازی تازەکردنەوە و دەرهێنانی مۆڵەتی نوێی شۆفێری ئاشکراکرد

PM:02:01:17/11/2022

31148 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ئێستادا سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری دەرهێنان و نوێکردنەوە کارا کراوە و پێویستییەکانیشی ئاشکرا کردووە.


لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسەی دەیەوێت مۆڵەتەکەی نوێ بکاتەوە یاخود بۆ یەکەم جار مۆڵەت دەربهێنێت پێیوسیتی بەوەیە ئەم شتانەی پێ بێت.

1-بەڵگەنامەیڕەسەن (تەسکەرە – چنسییە- کارتی زانیاری – کارتی نیشتیمانی)

2-بۆ تازەکردنەوەی مۆڵەت پێویستی بە مۆڵەتە کۆنەکە و پشکنینی چاو هەیە .

3-بۆ نوسینی ناوەکەی بە زمانی ئینگلیزی پیویستی بە پاسپۆرتە ئەگەر پاسپۆرتی نەبوو پیویستە ناوی خۆی بە دروستی نوسرابێت بە زمانی ( ئینگلیزی ).

دەشڵێت، "پێوسیت ناکات هاوڵاتی وێنەی پێبێت چونکە راستەوخۆ وێنەکان لە بەشی مۆڵەت دەگیرێت و دەخرێتە سەر مۆڵەت جگە لەو بەڵگەنامانەی کە داوا کراوە بە نوسخەی ڕەسەن."

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٣٠ی مانگی ئابی ئەمساڵ، هاتوچۆ گۆڕانکاری لە سیستمی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمدا راگەیاند و بەپێی گۆڕانکارییەکەش سیستمەکە دەکرێتە دیجیتاڵی و ١٢ جۆری مۆڵەتی شۆفێری بوونیان دەبێت، کە لە تەمەنی ١٦ ساڵ بۆ ماتۆرسکیڵ تاوەکو ٢٠ ساڵ بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگر و پیشەسازی و گەورەکان دەبێت.













گەلەری