وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم راگەیاندراوێکی لەبارەی قەرزی پارەی هاوبەشانی کارەبا و چۆنێتی زانینی پارەی کارەبای بەکارهێنراوی نیشتیمانی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، هاوبەشانی کارەبا بەپێی ئەو یەکە کارەبایەی بەکاریدەهێنن پارەیان بۆ هەژمار دەکرێت.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمدا هاتووە، وەرگرتنی کرێی کارەبا بە سەرجەم پۆلەکانەوە لەوانە کارەبای ماڵان؛ بەپێی پێوەری زیرەکی کارەبا رێکخراوە و هیچ پەیوەندییەکی بە گەڕەکە جیاوازەکانی ناو شارەکانەوە نییە، هاوبەشانی کارەبا بەپێی ئەو یەکە کارەبایەی کە بەکاریدەهێنن کرێی کارەبا لەسەریان هەژمار دەکرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو،
وەزارەت لە هەڵمەتەکانی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و بڕینی ئەو هاوبەشانەی
لەسەروو دوو ملیۆن دینار قەرزدارن لەو گەڕەکانە دەستیپێکردووە کە بە گەڕەکە دەوڵەمەندنشینەکان
ناسراون.
دەشڵێت، هەر
هاوبەشێکی کارەبا لەکاتی خۆیدا کرێی کارەباکەی نەدابێت، یان دوای خست بێت، لەسەری
کۆ دەبێتەوە و بەهەر شێوەیەک بێت پێویستە ئەو بڕە پارەیە بدات.
لەهەمان کاتدا
وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی ماڵپەری
پسووڵەوە، بڕ و تێچوونی کارەباکەیان بزانن، بە نووسینی ژمارەی هەژمارەکە لە شوێنی
دیاریکراو.
ئەوەش هاتووە، لەو رێگایەوە هاوڵاتیان دەتوانن بڕى پارهى خولى كۆتايی و بڕى
قهرز و كۆى گشتیی پارهى داواكراو بزانن.
هـ.ئـ
تۆی هاوڵاتی
دەتوانیت کلیک لێرە بکەیت بۆ زانینی تێچووی بەکارهێنانی وزەی کارەبای شوێنەکەت